فەرەنسا گەورەترین پڕۆژەی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کوردستان جێبەجێ دەکات

بڕیارە وڵاتی فەرەنسا گەورەترین پرۆژەی کشتوکاڵی بە ناوی پلامێر پرۆجێکت لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرمایەی دەیان ملیۆن دۆلار لە سنووری هەولێر جێبەجێ بکات کە سەدان هەلی کار دەڕەخسێنێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند: ناوچەیەکی گەورەی وەبەر‌هێنانی کشتوکاڵیی تایبەت بە چاندنی دار و درەخت لەسەر رووبەری 25 دۆنم زەوی لەسەر رێگای هەولێر – خەبات دەکرێتەوە.

گوتیشی:” نەمامگەیەکی مۆدێرنە و لە قۆناغی یەکەمدا 600 هەزار شەتڵی 500 جۆر دار و درەخت لەخۆدەگرێت.

باسی لەوەشکرد:” سەدان هەلی کاریش بۆ خەڵکی سنوورەکە دابین دەکات.

Back to top button