ژمارەی سەربازانی پەكەكە توركیا لە كوردستان ئاشكرا دەبێ

خواكوڕك 

بە پێی ئەو  زانیارانەی كە دەستی ( خواكوڕك) كەوتووە،دوای ئەوەی كە پارتی كرێكارانی كوردستان چەند بنكەو بارەگایەكی لە هەرێمی كوردستان كردۆتەوە  توركیا ژمارەی چەكدارانی لە هەرێم زیاد كردووە ئەمەش لەكاتێكدایە پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند كە هیچ هێزێكی لەناوەچەكانی باشوری كوردستان پاشەكشە ناكات”.

خواكوڕك لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێركراو زانیویەتی ژمارەی ئەو هێزانەی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوخۆی باشووری كوردستان جێگیركراون نزیكی پێنج هەزار چەكدار دەبن، كە بە بێ  مۆڵەتی هەرێمی كوردستان لەم ناوچانە جێگیر كراون. ئەو هێزانە بریتین لە( یەكینەی بەرخودانی شنگاڵ یەبەشە، یەكینەی پاراستنی شنگاڵ یەپەشە، یەكینەی ژنانی شنگاڵ یەژەشە، هێزەكانی پاراستنی گەڵ هەپەگە، هێزی پاراستنی ئاسایشی ئێزدی خان، هێزەی دژە تیرۆری دیموكراسی ئێزدی پەدە) كەدەكاتە پێنج هەزار چەكدار.

لەبەرامبەردا هێزەكانی توركیا دووهەزارو ووسەد سەرباز جێگیر كراون، لە باشووری كوردستان بە بیانووی  پاراستنی ئاسایشی توركیا  لە پەكەكە. كە بریتین لە 18 بنكەی سەربازی و بارگای سەربازی و نهێنی ئاشكرا، وە هەوالگری، لە ناوخۆی  باشووری كوردستانن، كە ئەو هێزەش پیكهاتووە لە هەزاروو ووسەد  سەرباز لە باشیك، پێنج سەد چەكداری دیكە لە بامەڕنی وە پێنج سەد كۆماندۆ  لە ناوچەی كانی ماسی)”.

Back to top button