پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل، بە بنەماڵە و کەسوکاری دەگەیەنێت و دەڵێت: کۆچی دوایی هونەرمەند قەرەنی جەمیل، زیانێکی گەورەبوو بۆ هونەری شێوەکاری.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

مامۆستا قەرەنی جەمیل، شێوەکارێکی داهێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو ، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەکاری کوردی. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button