پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هەولێر ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنەوە

له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌باره‌وه دراوه، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پڕۆژه‌كه كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا كه ئەمڕۆ چوارشەممە به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ لەبارەى جێبه‌جێكردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری ھەولێر کرا کە لەژێر فەرمان و راسپاردەی مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەپێناو کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕ‌انى کەشوهەوا بڕیاری لێوه دراوه.
لەو پڕۆژەیەدا بڕیارە ملیۆنان دار لە دەوروبەری شارى هەولێر بچێندرێت و لەگەڵیاندا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاویش دروست بکرێت، ئه‌مه‌ش دەبێت بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی لە شارەکە.
وه‌زیری شاره‌وانی دواى بەدواداچوون و بەرچاوڕوونى لەبارەى قۆناغەکانى کارکردن لە پڕۆژەكە، بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشی دا لەنێوانیان فەرمانگە و دامەزراوەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی هەر گرفت و کێشەیەک هەبێت لەمبارەیەوە.
پشتێنەی سەوزایی هەولێر پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگیی پایتەختە و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری شارەكە دەسووڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری، پانی پشتێنەکە 2 کیلۆمەترە، لەگەڵ دروستکردنى زیاتر لە 10 پۆند.
بڕیارە لەو پڕۆژەیەدا ملیۆنان داری زەیتوون و فستق بچێندرێت، ئامانج لە پڕۆژەکەش زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە.