دوای هێرشە کیمیاویەکەی ئەسەد،ڕوسیا و ئەمریکا هەڵوێستیان چۆنە

خواكوڕك
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی هاوڵاتیانی سوریا لە ناوچەیەکی نزیک شاری ئیدلب،ئەمریکا ڕژێمی سوریای تاوانبار کردو ئیدانەی توندی تاوانەکەی کرد و هەریەک لە ڕوسیاو ئێرانیشی بە بەشدار لەو تاوانە ناوبرد.
لە وەڵامی ئەمریکاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرملن سور، لەسەر پشتگیری ئەسەدو ئەوەشی خستەڕو تاوانەکە کاری ئۆپۆزسیۆنە نەک سوپای ئەسەد، ڕوسیا وای دەبینێت ئەو کارەساتە لە ئەنجامی بۆردومانی بنکەیەکی ئۆپۆزسیۆن بووە کە تێیدا مادەی کیمیاوی تێدا شاردراوەتەوە.
چاودێرانی ڕەوشی سوریا پێیان وایە لەسەر ئەو پێداگریەی ڕوسیا لە سوریا پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی نێوان واشنتۆن و کرملن دەچنە قۆناغێکی دژوارەوە.

Back to top button