سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت؛ ده‌شڵێت، بڕیاری نه‌ناردنی مووچه، دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه.
چوارشه‌ممه، 4ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه زیانێكی زۆر به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌یرانی ئابووریی دروست ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستووره كه مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
هاوكات داوای له حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه جه‌ژنی قوربان نزیك بووه‌ته‌وه.
گوتووشیه‌تی: نابێت بژێوی هاووڵاتییان و شایسته‌كانیان تێكه‌ڵ پرسه سیاسی و ته‌كنیكییه‌كان بكرێت، به‌ڵكوو بۆ چاره‌كردنی ئه‌م پرسه و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.