حاجییەکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییکرد

بەرپرسی کاروانی حاجییانی مهاباد رایگەیاند، ژنە حاجییەکی خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ئامینە شەریفییە، تەمەن 85 ساڵان، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە شاری مەککە گیانی لەدەستداوە.

گوتیشی، لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج تووشی دابەزینی پەستانی خوێن بووە و دەستبەجێ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستداوە.

Back to top button