په‌رله‌مانتارێكی توركمان:بابه‌تی سه‌ربه‌خۆی له قسه ده‌رچووه و بووه به ئه‌مری واقیع و ئێمه‌ش پێشوازی لێ ده‌كه‌ین
خواكوڕك
ئەندامێکی بەرەی تورکمانی ڕایده‌گه‌ێنێت”ئیمه رێز له سه‌ربه‌خی و گشتپرسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرین، هه‌ر بڕیارێكیش سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بدرێت رێز لێگیراوه لای ئێمه.
(نیاز معمار ئۆغڵوو)، ئەندامی ئەنجوومەنی په‌رله‌مانی عێراق لە لیستی بەرەی تورکمانی، رایگه‌یاندوه” هیچ كات له‌گه‌ڵ كێشه نین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ش روونه‌دات، باشتره ده‌وڵه‌تی كوردستان درووستببێت، گه‌لی كوردستانیش وه‌كو گه‌لانی تر مافی سه‌ربه‌خۆی و بڕیاری هه‌یه له چاره‌نووسی خۆی،ئیمه‌ش رێز له بڕیاریان ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌بنه قوربانی هیچ كه‌س و لایه‌نێك.
ئۆغڵوو گوتیشی ”وه‌كو توركمان رێگر نین له بڕیار و مافی خه‌ڵكی كوردستان،هه‌ر بڕیارێكیش بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌ربچێت، ئێمه دژی نابین و پێشوازی لێده‌كه‌ین، كه‌سیش له ئه‌مڕۆدا ناتوانێت ڕێگر بێت له ده‌وله‌تی كوردستان چونكه ئه‌و بابه‌ته له قسه ده‌رچووه بووه به واقیع.