سبەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

سبەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش سایلۆکانی سنووری پارێزگای دهۆک و سلێمانی ئامادەکراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، رایگەیاند، سبەی سێشەممە 10-6-2025 پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە دهۆک دەستپێدەکات و، چوار سایلۆ لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستنیشانکراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، دابەشبووە بەسەر سایلۆکانی زاخۆ و سێمێل و شێخان و بەردەڕەش.

هاوکات سایلۆی سلێمانی جووتیارانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات و لە سبەینێوە دەتوانن گەنمەکانیان ببەنە سایلۆکان.

هەروەها بڕیارە لە پارێزگای هەولێریش 12-6-2025 پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێ بکات .

Back to top button