بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دامەزراوەی ‘ڤیزت کوردستان’ رادەگەیەنرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی ‘ڤیزت کوردستان’ کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزاری، بە شێوەیەکی فەرمی رادەگەیەنرێت.
ئامانجی دامەزراوەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوزاری و راکێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ ناوچەکانی کوردستان.
دامەزراوەکە هەوڵ دەدات تا ساڵی 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنینە هەرێمی کوردستان. هەروەها دامەزراوەکە هەلیکار بۆ زیاتر لە 500 کەس دەڕەخسێنێت.”