کێشەکانی عێراق گەیشتە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمڕۆ کۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی کێشەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێ باسی ستەمەکانی بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان بکرێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق / یۆنامی، بۆ کەسانی دیاری ناردووە، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا عێراق بە قەیرانی قووڵی جیاکاری و ستەمکردن لە کوردستاندا تێدەپەڕێ.
زانیارییەکە بە دیاریکراوی دەریدەخات کە ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی حوزەیران/یۆنیۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەت بە عێراق ڕێک دەخات، لە سەعات 10ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک و پێنجی ئێوارە بە کاتی هەولێر و بەغدا دەبێ.