فه‌رهاد ئه‌تروشی: نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال بۆ زێدی خۆیان له ترسی په‌كه‌كه‌یه
خواكوڕك
پارێزگاری دهۆك سه‌باره‌ت به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال رایده‌گه‌ێنێت”هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال بۆ زێدی خۆیان بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له سنوره‌كه، هاووڵاتیان ده‌ترسن په‌كه‌كه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و بوونیان درووستبكات.
(فه‌رهاد ئه‌تروشی) پارێزگاری دهۆك له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له قه‌زای زاخۆ ڕایگه‌یاند”هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال بۆ سنوری خۆیان، په‌كه‌كه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات له‌و سنوره بووه به هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌وێرێت و نه‌توانێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ سنوری خۆی، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌وێ بوونی نه‌بوایه ئه‌وا بێگومان هه‌موویان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، هۆكارێكی تریشی گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری ه‌ل ناوچه‌كه.