پیلانێکی مەترسیداری حەشدی شەعبی لە مووسڵ ئاشکرا بوو

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، حە*شدی شە*عبی لە سنووری مووسڵ بە پیلانێکی داڕێژراو بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە ، لەڕێگەی داهاتی تاڵانکراوی عێراق دەستی بە کڕینەوەی هەزاران کارتی دەنگدان کردووە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی گوت :” حە*شدی شە*عبی لەڕێگەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسایەتی و سەرۆک هۆز و لایەنگرەکانیان، خەریکی جێبەجێکردنی پیلانێکی مەترسیدارن لە سنووری شارەکە، لە ئێستاوە بەداهاتی تاڵانکراوی عێراق دەستیان بە کڕینەوەی کارتی دەنگدانی هەزاران هاووڵاتی کردووە.
گوتیشی:” پیلانەکە ماوەی 6 مانگە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 هەزار کارت کە نرخەکەی لە نێوان 375 بۆ 600 هەزار دیناری عێراقیە کردراون.
زیاتر گوتی :” موختاری گەڕەکەکانیش لیستی خۆراکی خێزانەکانیان کۆنتڕۆلکردووە و، بە هێزی پارە کاردەکەن بۆ کڕینی ویژدانی دەنگدەری ناوچەکە .
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد :” لەڕووی ئیدارییەوە ئاسانکاری بۆ هەموو شێخ و سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکان کراوە لە جێبەجێکردنی پیلانەکە، بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و، یەکەم بوونیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئەوەی چیتر کورد و سووننەکان یەکەم نەبن .
جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی حە*شدی شە*عبی لەکاتێکدایە، بەم جەژنە مووچە و شایستەداراییەکانی کوردستانیان بڕی و، خەریکی شەڕی دەروونین لەگەڵ خەڵکی کوردستان. لەلایەکی تریش بەهۆی دزی و گەندەڵییەکانیان شارەکانی عێراق بەدەست نەبوونی کارەبا و ئاو و، خزمەتگوزاری دەناڵێنێت .