شێخ جه‌عفه‌ر:وه‌كو پارتی و یه‌كێتی بڕیارمان داوه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی نیه‌ و ئه‌م قۆناغه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی تێده‌په‌ڕێنین.

خواكوڕك

ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند”هه‌رێمی كوردستان په‌شیمان نابێته‌وه‌ و بڕیاری خۆی داوه‌ له‌و درووشمه‌ی كه‌ بڕوای پێیه‌تی و هه‌میشه‌ ده‌یڵێت”بەیەکەوە ئەم قۆناغە بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنین.”

(شێخ جەعفەر شێخ مسته‌فا) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و به‌رپرسسی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌”پارتی و یه‌كیتیب ۆ پرسی ریفراندۆم جدین و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌كو یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر،هه‌ر حزبێكیش كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌بێ ئه‌مه‌ كاری حزب نیه‌،ئه‌یحزبەکان نوێنەرایەتیی خەڵک ناکەن؟ ئەمە ئەرکی کێییە؟ ئەگەر حزبەکان کاری بۆ نەکەن و پێشنیاری نەکەن، ئەی کێ بیکات؟ بۆیە پرسی ڕیفراندۆم جددیە و دەبێ ئەنجام بدرێت،بۆیه‌ كوردستان بڕیاری خۆی داوه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی نیه‌،ئیمه‌ له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ویستمان له‌گه‌ڵ عێراق بین و زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی فیدڕال و یه‌كگرتوو درووست ببێت به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان ویست، په‌لاماری ئیمه‌یان دا له‌ زۆر بوار و بارودۆخدا، هه‌ر له‌ ناردنی هێز بۆ سه‌رمان و بڕینی بودجه‌ و قوتی خه‌ڵكی كوردستان، ئیستا ده‌نگی زۆرینه‌مان له‌سه‌ر ئه‌سه‌پێنن له‌ په‌رله‌مانی عێراق، بۆیه‌ ئیمه‌ پیكه‌وه‌ ناژین و ئه‌ستمه‌ له‌گه‌ڵ عه‌قلیه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ بژین.

شێخ زیاتر گوتویه‌تی” ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ وه‌كو یه‌كێتی و پارتی بیر له‌ چاره‌نووس و پرسی سه‌ربه‌خۆی خۆمان یه‌كجاری بێت و لێی پاشگه‌ز نابینه‌وه‌، پارتی و یه‌كیتی بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه‌یان له‌وپ رسه‌ داوه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی نیه‌، هه‌موو جیهانیش سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێمه‌ی له‌ پێش چاوه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌موو شتێكی سه‌لماند.

 

Back to top button