
رۆیتەرز: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئامادەکاری بۆ چۆڵكردن دەکات
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە عێراقی و ئەمریکییەکان رایگەیاند: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان، ئامادەکاری بۆ چۆڵکردن دەکات.
هەروەها سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەکە رایگەیاندووە: باڵیۆزخانەکە لە ترسی هێرشە سەربازییەکان ئامادەکاری بۆ چۆڵکردن دەکات.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بە دوو قۆناغ ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە کەم دەکرێتەوە، هەروەها لەمڕۆوەش ئامادەکاری بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە دەکرێت.