کارکردن و سواڵكردنی منداڵان لە ترافیك و شەقامەكان قەدەغە دەکرێت

لە كۆبوونەوەیەكی نێوان وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، بڕیاردرا کارکردن و سواڵكردنی منداڵان لە ترافیك و لەسەر شەقامەكان قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لە كۆبوونەوەكەدا دیاردەی کارکردن و سواڵكردنی منداڵانی لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان باس کرد و پلانی وەزارەتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە خستەڕوو.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیسی نەجەوانانی راسپارد بۆ هاوکاربوون لە جێبەجێکردنی پلانەکە.

Back to top button