هۆشیار زێباری: پێویستە هەڵوێستی توند لەدژی کڕینی کارتی دەنگدان بگرینەبەر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کڕینی کارتی دەنگدان لەلایەن میلیشیاکان بە توندی هاتە دەنگ و دەڵێ: پێویستە هەڵوێستی توند لەدژی کڕینی کارتی دەنگدان بگرینەبەر.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی كڕین كارتی دەنگدان، لە پۆستێكدا لە تۆڕی (X) نووسیویەتی: پرۆسەی هەندێك حزب و لیست و گروپ لە دەستبەسەرداگرتن و كڕینی پێشوەختی كارتی دەنگدەران بۆ دەنگدان پێیان، بە پێدانی نیوەی پارەكە و نیوەكەی تریشی بۆ دوای دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، سوكایەتیكردنە بە پرۆسەی دیموكراسی.

دەشڵێت:” پێویستە لەسەر دەسەڵاتی دادوەری و دەزگاكانی چاودێری و كۆمسیۆنی باڵا، هەڵوێستێكی توند بگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە كڕینی ئیرادە بە پارە.

Back to top button