شارهزایهكی سهربازیی: پەرەسەندنی گرژییهكانى نێوان ئەمریکا و ئێران عێراقیش دهگرێتهوه

عیماد عەلوو، لیواى خانهنشین و شارەزای ئەمنی و سهربازی لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (تۆڕی یەڵا) ڕایگهیاند کە “هەڵکشانی گرژییهكانى نێوان ئەمریکا و ئێران نیشانەی پێشهاتی مەترسیدارە لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی كه “ئیسرائیل” هەڕەشەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات”.
ڕوونیشی کردەوە، ئێران وەڵامی ههڕهشهكانى دایەوە، لەوانەش ئامادەیی بۆ هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە کەنداو و عێراق، ئەمەش هەموو ناوچەکە دەخاتە لێواری ڕووبەڕووبوونەوە.
ههروهها گوتیشی: ئەمریکا فشاری دیپلۆماسی و ئابووری و تەنانەت سەربازیش دەخاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی تاران ناچار بکات پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
ئهو لیوا سهربازییه خانهنشینكراوه، هۆشداریشی دا کە عێراق ڕاستەوخۆ دهكهوێته ژێر کاریگەری ئەم گرژییانه، بە لەبەرچاوگرتنی دابەشبوونە سیاسییە ناوخۆییەکان و ململانێی نێوان هێز و پێکهاتەکان و نەبوونی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەییەکان.
جەختیشی لە سەر ئهوه کردەوە کە دهبێت عێراق هەنگاوی دیپلۆماسی بگرێتەبەر و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی بەرز بکاتەوە و ڕێگری لە بەکارهێنانی خاكهكهى بكات ببێته گۆرەپانی شەڕ لە نێوان واشنتۆن و تاران