رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی کاتی هێرشی ئیسرائیلی بۆسەر ئێران راگەیاند 

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە : هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەر لە یەکشەممەدا ئەگەری هەیە رووبدات.

بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل رۆژی پێنج شەممه رایانگەیاند:” هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەر لە یەکشەممەوە رەنگە رووبدات.

لای خۆشیانەوە ئیدارەی ترەمپ و بەرپرسانی ئیسرائیل ئاشکایان کرد، ئیسرائیل ئامادەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر ئێران ئەگەر تاران پێشنیارێکی ئەمریکا رەت بکاتەوە کە سنوورێکی توند بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا دەسەپێنێت.

هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی کە هێرشکردنە سەر ئێران هەر یەکشەممە ئەگەر هەیە رووبدات، ئەگەر ئێران رازی نەبێت بە راگرتنی بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆم کە دەتوانرێت بۆ دروستکردنی بۆ.مبی ئە.تۆمی بەکاربهێنرێت.

رۆژنامەکە دەشڵێت “نە.تانیاهۆ هەوڵدەدات فشارەکان بۆ سەر تاران زیاد بکات، لە کاتێکدا ترەمپ دەڵێت، ئەگەر دیپلۆماسییەت شکستی هێنا، هێرشی ئیسرائیل “دەکرێت رووبدات”.

پێشتریش پێنجشەممە، بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاندبوو، خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئە.تۆمی ئێران، یەکشەممەی داهاتوو لە سەڵتەنەی عومان بەڕێوەدەچێت.

Back to top button