ئاسایشی هەولێر تەقەكەرێكی دەستگیر كرد.

ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی تەقەكەرێک رایگەیاند: لەژێر كاریگەریی ماددە كحولییەكان لە درەنگانی شەو لە قەزای عەنكاوە تەقەی كردووە.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: لە 13ی 6ی 2025 تۆمەتبار (ف. ع. ڕ) لە قەزای عنکاوە لە دەرنگانی شەو لە ژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان بە چەکی بێمۆڵەت لە جۆری (کڵانشینکۆف) هەڵساوە بە تەقاندنی چەند فیشەکێک.”

هەروەها راشیدەگەیەنێت، كە دوای ئەنجامدانی ئەم کارە نایاساییە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، “لە لایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتباری ناوهاتوومان دەستگیر کرد و دەستمان گرت بەسەر چەکەکەشیدا.”

ئاسایشی هەولێر سوپاسی خەڵك دەكات و دەڵێت: “هەمیشە هاوکارمان بوونە لە پێدانی زانیاری.”

Back to top button