ئێران مەرجی خۆی بۆ زەمینەسازی و ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستان راگەیاند

کەناڵی جەزیرەی قەتەری ئاشکرای کرد:” عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە ئێران گوتوویەتی، زەمینەسازی بۆ کردنەوەی دەرگای دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ و دانوستان دەکەین ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بوەستێت.
کەناڵەکە لە زاری، وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێ” ئەم جەنگە سەپێنرا بەسەرمان و هاتە بەردەممان، هیچ رێگایەکمان نەبوو جگە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان بەڵام ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستن ئێمەش هێرشەکانمان رادەگرین و دەرگای گفتوگۆ دەکەینەوە .