سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

کونسوڵی گشتی هەنگاریا ، پێزانی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

Back to top button