
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی تایبەت و دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی خەڵک و سەرکردایەتی ئیمارات دووپات کردەوە.
هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئیمارات، سڵاو و رێزی سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.