حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە شاری سلێمانی تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی نوێی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵانە.
بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و هەبوونی چەندین نیشانە و چەندین رێککاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر.
وەزارەتەکە دەشڵێت: ئەو تووشبووە لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکوو ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.