ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرا دەکات کە ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات .

پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: بڕیاریداوە، هێزی زیاتری وڵاتەکەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز زانیاریی نوێی لەسەر جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەیداوە، ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی سەربازی هەڵگری سووتەمەنی و چەند کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری بۆ ناوچەکە بەڕێکردووە.

هەر لەمبارەوە کەناڵی تەلەفزیۆنی هەواڵی ئەی بی سی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی، بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر هەیە هێزی زیاتری دەریایی بە پشتیوانی کەشتی مووشەک هاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button