گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە

کاروانێکی دیکەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە. ئەوان ژمارەیان 80 کەسە و لە دوورگەی کیش لە ئێران گیریان خواردبوو.

عەلی سەعید، بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی کار بۆ گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانە دەکەین، ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی گەشتیاران، ژمارەیان 80 کەس بوو گەڕێنرانەوە کە لە دوورگەی کیشی وڵاتی ئێران گیریان خواردبوو، گەڕاندنەوەشیان بە ڕێگەی ئاوی و وشکانی بوو.

Back to top button