90% شاری موسڵ ئازادكرا.

خواكوڕك
فه‌رمانده‌ی ئۆپڕاسیۆنی نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵكردنەوەی لە %90ی بەشی رۆژئاوای شاری موسڵیان رایگەیاندو بەردەوامیشن لە پێشرەویكردن بەرەو ناوەندی شارەكە بۆ كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه‌.

(لیوا نەجم جبوری) فه‌رماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا رایگەیاند: هێزە ئه‌منیه‌ عێراقییەكان لە %90ی روبەری رۆژئاوای موسڵیان كۆنترۆڵكردوەتەوە، هێزەكانی دژە تیرۆرو پۆلیسی ناوەندی لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی گەرەكەكانی (مەغرب، یەرموك زەنجیلی، و مەتاحن) له‌ ئێستادا گەمارۆی گەرەكی موسڵی نوێ-یان داوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا ئاشكراشیكرد”كە لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان بەرەو گەرەكەكانی تەموزو رەفاعی و مەشریفەو حەمدون پێرەویدەكەن كە لەژێر كۆنترۆڵی تیرۆرستاندان.

Back to top button