ئەوانەی کێشەیان هەیە، لە بەڕێوەبەرایەتییەکان فۆرمی پسوولەی خۆراک پڕ دەکەنەوە

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیێنێت ، تاوەکوو ئێستا نزیکەی 900 هەزار کەس فۆرمی پسوولەی خۆراکیان بە ئەپڵیکەیشنی تایبەت پڕ کردووەتەوە.

سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند :” پڕکردنەوەی فۆرمی پسوولەی خۆراک بە ئەپڵیکەیشن بەردەوامە، ئەوانەی کێشەیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتییەکان فۆرمی تایبەت بۆ کەسانە دانراوە، کە دوای دروستکردنی کارتی نیشتیمانی چاوەکانیان لەدەست داوە، یان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە ناخوێنرێتەوە، ژمارەیەکی دیکەش، رووخساریان سووتاوە، بۆ ئەوانیش فۆرمی تایبەت هەیە، هەروەها نەخۆشانی ئۆتیزم و بەخشراوەکانیش بەهەمان شێوە فۆرمی تایبەت هەیە و دەبێ سەردانمان بکەن .

باسی لەوە کرد، ئەو کەسانەی کێشەی خێزانییان هەیە، بەدیاریکراوی ئەو ژن و پیاوانەی لەیەکتری جیابوونەتەوە، ناتوانن ئەم فۆرمە پڕبکەنەوە، هەر بۆیە پێویستە ئەوانیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئێمە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت.

Back to top button