عه‌بادی: ئاماده‌ین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ماده‌ی 140 لابده‌ین بۆ جێ به‌جێكردنی
خواكوڕك
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبونه‌وه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای هه‌ریمی كوردستان كه پێكهاتبوون له (فواد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فزل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی) له راگه‌یاندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت” لەگەڵ شاندەكەی یەكێتی و پارتی، رێككەوتین لەسەر پەیوەستبوون بە دیالۆگ و هێوركردنەوەی دۆخەكە.
نووسینگەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا لەسەر كۆبونەوەی لەگەڵ شاندەكەی یەكێتی و پارتی، ڕایگەیاندوه”لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر پەیوەستبوون بە دیالۆگ و هێوركردنەوەی دۆخەكە كراوە و جەختشكراوەتەوە لەسەر خاڵە هاوبەشەكان و پابەندبوون بە چوارچێوە دەستووری و یاساییەكان، كە یەكێتی عێراق و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان دەستەبەربكات و رێگەش نەدرێت بكەونە شەڕی لابەلا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه” لەكۆبونەوەكەدا رێككەوتن كراوە لەسەر لابردنی بەربەستەكانی بەردەم كارانەبوونی مادەی 140 و ئیش كردن لەسەر ئەو ماددەیە، هه‌روه‌ها هەوڵەكانمان لەدژی چەكدارانی داعش و لە ناوبردنی ئەو گروپە تیرۆرستیە بەردەوام دەبێت بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێكردنه” پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی” بڕیاری ئه‌وه دراوه كه ریفرانجۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگاداربكرینه‌وه له‌و پرسه، چوونی شاندی هه‌رێمیش هه‌ر بۆ ئه‌و پرسه بووه، چاودێرێكی سیاسیش ڕایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و پرسه نه‌گۆره و عێراق هه‌رچی له‌و باره‌وه بڵێت و رایبگه‌ێنێت تازه كورد ناگه‌ڕێته‌وه پێش كۆبونه‌وه‌ی 2/4/2017.