دوو وڵاتی دیکە باڵیۆزخانەکەیان لە ئێران داخست

هەردوو وڵاتی ئوستوراڵیا و کۆماری چیک ڕایانگەیاند:” باڵیۆزخانەکانی خۆیان بە هۆی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تاران، لەم شارە دادەخەن.

پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوستوراڵیا ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی بە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ئێران، چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری تاران ڕادەگرێت و سەرجەم بەرپرسان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە ئێران دەباتە دەرەوە. گوتیشی باڵیۆزی ئوستوراڵیا، بۆ جێبەجێکردنی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر بەم قەیرانە، لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە یان لیپاوسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک رایگەیاند بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە دۆخی ئێران، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تاران، تا کاتێکی نادیار دادەخرێت.

پێشتریش باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران، چالاکییەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی نادیار راگرتبوو.

Back to top button