650 چه‌كدار له شنگال وازیان له په‌كه‌كه هێنا.
خواكوڕك
هاتنی به لێشاوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ نێو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه، رێژه‌كه له ئێستایه گه‌یشتووه به سه‌رووی 650 چه‌كدار كه وازیان له په‌كه‌كه هێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه، له شنگال.
(قاسم دربۆ) کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال رایگه‌یاندوه ” ڕۆژانه چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕوو له ئیمه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێك بخرێن و بین ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌وان باش ده‌زانن كه په‌كه‌كه هیچكات مه‌رامی ئاشتی و برایه‌تی نیه، هیچ سودێكیشی بۆ خه‌ڵكی شنگال نیه و نابێ، بۆیه په‌یتا په‌یتا دینه نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئێستا رێژه‌ی وازهێنانی چه‌كداره‌كان گه‌یشتووه به 650 چه‌كدار، كه 450 چه‌كداریان فۆرمی پێشمه‌رگه بوونیان پركردۆته‌وه و چاوه‌ڕێی مه‌شقی سه‌ربازین، ئه‌وانی تریش هه‌ر وازیان هێناوه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بیان كه‌ن به پێشمه‌رگه.
ناوبراو ئه‌وه‌یش ڕاگه‌یاند: له ئێستا خه‌ریكی درووستكردنی مه‌شقگا و سه‌ربازگه‌ین و ئاماده‌كارییه‌كان له‌م ڕۆژانه به كۆتا دێت، له ماوه‌ی داهاتووش به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه ماون دێن و واز له وان دێنن چونكه باش شاره‌زایان بون كه هیچیان پێ نیه بۆ كورد و كوردستان.