پۆلیسی هه‌ولێر تاوانبارێك ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ چه‌ندین دزی ئه‌نجامداوه‌.

خواكوڕك
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: تاوانبارێك لە دوای ئەنجامدانی چەند تاوانێكی دزیكردن دەستگیر كرا له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شاری هه‌ولێر.

(سیروان حەمید حسێن) بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی، لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) هاتووه‌ تێیدا هاتووه‌” لەلایەن چەند هاوڵاتیەكەوە ئاگاداركراینەوە كەوا چەند ماڵێك دزیان لێكراوە، بۆیە دەست بەجێ مەفرەزەكانمان گەیشتنە شوێنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەو بەدوا داچونێكی ورد كردو توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشكرا بكەین و لەبۆسەیەكدا دەستگیری بكەین.

هەروەها وتیشی: تۆمەتبار بە ناوی(هـ. ز. ا)، تەمەن 18 ساڵە، دانینا بە ئەنجامدانی حەوت تاوانی دزی لە گەڕەكەكانی باداوەو ئازادی و مامۆستایان و عەنكاوە كە كەل و پەلەكان بریتی بوون لە چەند سپلیتێك و پاتری گەورەی مۆلیدە و چەند ماتۆڕێكی گەورەی كارەبایی.

سیروان حەمید ئەوەشی باسكردوه‌” پەڕاوی لیكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بە بەند كردنی بە پێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عیراقی.

Back to top button