دواین زانیاری لەبارەی هەڵوێستی بەغدا بۆ سەربەخۆی و ریفراندۆم
خواكوڕك
رۆژی پێنجشەمە 6ی 4ی 2017 شاندی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ بەغدا هێناو، گەرایەوە هەرێمی كوردستان فازڵ میرانیش دەلێت بە بەغدامان راگەیاند، كە هەرێمی كوردستان ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدات، دەلێـ” بە برادەرانی بەغدامان گوت کەریفراندۆم ئەنجامدەدەین، بەڵام ریفراندۆم بە مانای راگەیاندنی سەربەخۆیی نییە”.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانیش لە بەغدا رایەكی زاڵ دروست بووە، كە دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتیی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکات لەلای خۆشیەوە، عەلی عەلاق، سەرکردەی حزبی دەعوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەمڕۆ لەسەر ئاستێکی باڵا کۆبوونەوەمان ئەنجام دا، لێکتێگەیشتنێک لە هەردوولا هەیە کە مافی سەرجەم پێکهاتەکان لە چوارچێوەی ماددەی 140دا بکرێت. پێشمەرگە قوربانییەکی مەزنی داوە و بە زمانی ئاڵۆزی و دژایەتی قسە ناکەین”.
لەبارەی ئاڵای كوردستان لە كەركووك فازڵ میرانی ئەندامی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد “پێشنیازێکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقمان بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیە”.
هەروەها فازڵ میرانی لەبارەی رەتكردنەوەی گۆڕان بۆ پێشوازی كردن لە وەڤدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی گوتی “هیواخوازبووم گۆڕان سەردانەکەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی رەتنەکردایەتەوە، چونکە ئێمە هەموومان کوردین و ئەو پرسەش پەیوەندی بە گەلی کوردەوە هەیە. حەزناکەین بەبێ گۆڕان هەنگاو بۆ گشتپرسی بنێین، بەڵام لەگەڵ یەکێتی دەتوانین ئەنجامیبدەین”.