لەگەڵ بڕیاردان لەسەر ریفراندۆم پەكەكە هێزەكانی جوڵە پێدەكات

خواكوڕك 

پاش كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی و بریاردان لەسەر ریفراندۆم، پارتی كرێكارانی كوردستان چ لەسەر ئاستی میدیایی چ لەسەر ئاستی عەسكەری كەوتۆتە جوڵەو سەرچاوەیەكیش دەلێت پەكەكە لەدەڤەری سیدەكان دەستی كردووە بەجوڵە و لە چەندین ناوچە و دەڤەر هێزەكانی هێناوەتە پێشەوە”.

بەگوێرەی زانیاریە میدیایەكانی پەكەكە لە ناوچەكانی بێركمە هێزی جوڵاندووە لە دەڤەری سیدەكانیش هێزەكانی هێناوەتە پێشەوە، قایمقامی سۆرانیش دەلێت پەكەكە هێز بۆ ناو قوڵای هەرێمی كوردستان دەجوڵێنێت” دەشلێ: تائێستا نازانرێت ھۆکاری جووڵەکردنەکە چییە؟ گۆمان لە جوڵەكانی هێزەكانی پەكەكە هەیە”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هۆكاری جوڵەكردنی هێزەكانی پەكەكە بۆ سیدەكان دەكرێت خۆ ئامادە كردنی پەكەكە بێت بۆ هەر ئەگەرێك كە لەهەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ریفراندۆم  سەر بەخۆی بنێت، چونكە پەكەكە هاوشێوەی ساڵی 1992 كە كاتێك فیدرالی رایگەیاندرا، هێرش كرایە سەر هەرێمی كوردستان و هوڵی لەناو بردنی درا بەڵام پەكەكە لەوە سەركەوتوو نەبوو ئێستاش هەمان سیناریۆ ئامادە كات بۆ هێرش كردنە سەر هەرێم”.

 

Back to top button