ئەگەری پەشیمان بوونەوەی گۆڕان هەیە

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە گۆڕان پاش بڵاو كردنەوەی بەیاننامەی پێشوازی نەكردن لەشاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی، ئەگەری پەشیمان بوونەوە، هەیە و گۆڕان دابەشی سەر دوو بەرە بووە، سەرچاوەی میدیاكانی ئەو حزبەش دەلێن چەند كەسێكی ناو گۆڕان هەرەشەیان لە سەركردایەتی گۆڕان كردووە كە لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، رێكخستنەكانی گۆڕانیان لەدژی هان دەدەن”.

سەرچاوەی هەواڵیەكانی میدیای گۆڕان ئاشكرای دەكات، كە رایەكی زاڵ و بەهێز لەناو گۆڕان هەیە كە گۆڕان لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی دا كۆببێتەوە، بەڵام چەند كەسێكی گۆڕان بەردەوام لەهەرەشەكردن لەسەركردایەتی گۆڕان كە لەگەڵ شاندی هاوبەش كۆنەبێتەوە، وەك سەرچاوەی میداكانی ئەو حزبە ئاشكرایان كردووە،  بزووتنەوەی گۆڕان لەژێر فشاری ناوخۆیی بڕیاری كۆنەبوونەوەی لەگەڵ شاندە هاوبەشەكەی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی داوە، كە رایەكی بەهێز هەبووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوە بكەن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی میدیاكانی گۆڕان هەرچەندە زۆرینەی بەرپرسانی گۆڕان لەگەڵ ئەوە بوون كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو شاندە نەكەن، بەڵام “رایەكی بەهێز، كە لەچەند سەركردەیەكی بزووتنەوەكە پێكهاتوون، لەگەڵ ئەوە بوون كۆبوونەوە لەگەڵ شاندەكەی پارتی‌و یەكێتی بكەن‌و لەكۆبوونەوەكە خواستەكانی خۆیان لەسەر پرسی ریفراندۆم بخنەڕوو”.

سەرچاوەی زانیاریەكانی ئەو میدیایانە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە بەشێكی زۆری سەركردایەتی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی كۆببێتەوە، چونكە ئەمە كاریگەری خراپی دەبێت بۆ گۆڕان و بابەتی شاندی هاوبەش هەستیار و چارەنووس سازە، كاریگەری خراپی لەسەر گۆڕان دەبێت بەڵام چەند كەسێكی ناو گۆڕان هەرەشەیان لەسەركردایەتی گۆڕان كردووە، كە لەگەڵ شاندی هاوبەش كۆببنەوە، ئەوە رێكخستنەكانی لەدژی هاندەدەن”.

 

 

Back to top button