
پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیکەی هەرێم و بەغدا کرا
لە ساڵی نوێوە، وەبەرهێنەران دەتوانن تەنها بە یەك سەردانیكردنی بەغدا، كارەكانیان رایی بكەن و تەواوبكەن.
بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە رێكارەكان بەئەلیكترۆنی كراون، ئێستا ئامادەكارییەكان بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سەرجەم رێكارەكانی لق و متمانەی بەراییەكانی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا و بەپێچەوانەوە، دەستیپێكردووە؛ بەشێوەیەك وەبەرهێنەران بتوانن تەنها بە یەك سەردان، كارەكانیان جێبەجێ بكەن.
گوتیشی:” کۆبوونەوە کرا و، پێشنیاز كرا كۆبوونەوەی زیاتر بكرێت بۆ بەشداریپێكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە، لەپێناو جێگركردنەوەی سەرجەم ئەو رێكار و داواكارییانەی كە پەیوەندییان بە كاروباری كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە هەیە.