کۆڕنیشێکی گەشتیاری لە بەنداوی دهۆک دروستدەکرێ

بڕیارە چەندین پرۆژەی گەشتیاری لە سنووری دهۆک بکەونە بواری جێبەجێ کردن و، کۆڕنیشێکی گەشتیاریش لە بەنداوی دهۆک دروستدەکرێت .

د. هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک ، رایگەیاند: بڕیار دراوە بە دروستکردنی کۆڕنیشێکی گەشتیاری لە بەنداوی دهۆک، لەگەڵ دروستکردنی ماستەرپلانێکی گەشتیاری لەو شوێنە.

گوتیشی: لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم ماستەر پلانە وەبەرهێنەران دەتوانن چەندین پرۆژەی گەشتیاری لێ ئەنجام بدەن، لەگەڵ راگەیاندنی ماستەر پلانی گەشتیاری دەرفەت بە وەبەرهێنەرەکانمان دەدەین بۆ ئەوەی هۆتێل و خواردنگە و چەندین پرۆژەی تایبەت بە گەشتیاری دروست بکەن.

Back to top button