کڕینی چه‌كی رووسی لە لایەن عێراقەوە ئەمریکای توڕە کردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکی گریمانەی لەبارەی سزاکانی سەر عێراق بەهۆی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رووسیا پێشناخات و دەشڵێت، دەسەڵاتدارانی عێراق دەبێت ئەوە بزانن ئەمریکا هاوبەشی له‌پێشترە بۆ ئەوان.

ئەمە وەڵامە بۆ پرسیاری ئاژانسی (شەفەق نیوز) بوو سەبارەت بە سەردانی سێرگی شۆیگۆ، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەبارەی پەرەپێدانی “هاوکاری سەربازی ته‌كنیكی” لەنێوان رووسیا و عێراق.

سەبارەت بەوەی ئایا واشنتۆن پێیوایە هاوکاری سەربازی و ئەمنی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەبێتە هۆی لاوازکردنی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق، یان بەغدا دەخاتە ژێر مەترسی رێوشوێنەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا لەڕێگەی سزای (کاتسا)، وتەبێژەکە وتی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکى پێشوه‌خته‌ لەبارەی رێوشوێنەکانی سزا، نادات”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “سوپای ئەمریکا تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و شارەزایی بەرفراوان پێشکەش بە هاوبەشە عێراقییەکانی دەکات، و دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان ببێتە هاوبەشی له‌پێشتر لاى ئەوان.”

وتیشی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە هاوبەشییەکەی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراق کە کار بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و خاوەن سەروەری و بێ تیرۆر دەکەن.”

Back to top button