
له‌كه‌ناڵه‌كه‌ى ره‌یان كلدانییه‌وه سووكایه‌تى به بڕیاره‌كانى سوودانى ده‌كرێت
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانی راسپارد رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر شرۆڤه‌كارێكی نزیك له میلیشیاكان بگرێته به‌ر، شرۆڤه‌كاره‌كه له كه‌ناڵه‌كه‌ى ره‌یان كلدانییه‌وه به جلى تایبه‌ت به زیندانیكراو ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه سووكایه‌تییان به بڕیاره‌كه‌ى سوودانى كرد.
پێشتر سەلام عادل، شرۆڤەكاری عەرەبی شیعە كە بە كەسێكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق ناو دەبرێت، لە میانی لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا بۆ كەناڵێكی سەر بە میلیشیاكان كە ڤیدیۆكەی بە بەربڵاوی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە، رای دەگەیەنێت: ”كەسانێك هەوڵ دەدەن ئاژاوە لە وڵات بدەن و سیستەمی سیاسی لە عێراق بڕووخێنن، بەم كارە دۆخێك دروست دەكەن كە كەس نازانێت ئەنجامەكەی چی دەبێت. دەشڵێت، دەستێوەردانی ئێرانی لە عێراق روودەدات بۆ پاراستنی فەرمانڕەوایی شیعی لە عێراق، ئاڵای ئێران بە فەرمی لە عێراق بەرز دەكرێتەوە. و سووپای پاسداران و حەشدی شەعبی دەستیان لەسەر پەلاپیتكەیە بۆ ئەوەی دەست بەسەر 11 پارێزگای عێراقدا بگرن، ئەگەر هەر هەوڵێك بدرێت بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە عێراق.“
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌ى و كاردانه‌وه‌ى چالاكان و میدیاكاران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، محه‌مه‌د شیاع سوودانى فه‌رمانى به ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانی عێراق دا، رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌لام عادل، بگیرێته‌به‌ر.
بەڵام دوابه‌دواى بڕیاره‌كه، سه‌لام عادل، له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كه‌ى ره‌یان كه‌لدانى به جلى ره‌نگ زه‌ردى تایبه‌ت به ده‌ستگیركراوان ده‌ركه‌وت و لەگەڵ پێشکەشکارەکە به‌شێوه‌ى گاڵته‌ئامێز رووبه‌ڕووى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوونه‌وه.
لەو بەرنامەیەدا پێشكه‌شكارەکە، گوتی: “سۆشیال میدیا سزاى شڕۆڤه‌كارى سیاسی عادل سه‌لام ده‌دات و بڕیارى داوه بخرێته ژوورى زیندانه‌وه”. دواتر سه‌لام عادل، به جلێكی ره‌نگ زه‌ردى تایبه‌ت به زیندانیكراوان ده‌ركه‌وت و به‌شێوه‌ى گاڵته‌ئامێز به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه، گوتی: “زیندانیكردن له فه‌یسبووك ئاسانه، ئه‌توانین ده‌ربچین و به‌شدارى به‌رنامه‌ى سیاسی بكه‌ین، به‌ڵام زیندانى له تۆڕى ئێكس (توێته‌ر) قورسه”، وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى.