عیرفان عەبدولعەزیز: ناكرێت لەبەر كارا نەكردنەوەی پەرلەمانی ریفراندۆم دوابخرێت

خواكوڕك 

شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی ئەمرۆ لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیان كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی نێوان د. رۆژ نوری شاوێس و رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی عیرفان عەبدولعەزیز ، رایانگەیاند كە كۆبوونەوەكە سەركەوتوو بووە، رابەری بزتنەوەی ئیسلامیش دەلێت ناكرێت لەبەر كارا نەكردنەوەی پەرلەماندا، ریفراندۆم ئەنجام بدرێت”.

رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی عیرفان عەبدولعەزیز  داوا دەکات بەهۆی کارانەکردنەوەی پەرلەمانەوە ڕیفراندۆم دوا نەخرێت دەلێت كۆبوونەوەی ئێمە و شاندی هاوبەش زۆر باش بووە و دەلێت ریفراندۆم دەبێتە چەكێكی دبلۆماسی بەهێز لەدەستماندا، دەشلێت دڵخۆشین كە پارتی و یەكێتی بەیەكەوە دەبینین، هەروەها گوتیشی گفتوگۆمان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك كردووە”.

 

د. ڕۆژ ئاماژەشی بەوە کرد کە ڕیفراندۆم خۆی لە خۆیدا یاسایی و شەرعییە و مافی هەموو میللەتێکە تا بزاندرێت ڕای ئەو میللەتە چییە؟ لە زۆر شوێندا ئەمە بیندراوە و ئەو میللەتانەی ڕێگەی سەرفرازی و سەربەخۆییان گرتووەتە بەر، ڕیفراندۆمیان کردووە. گوتیشی: ”بابەتی ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆ، پێویست دەکات ئەوە بکرێت، تەنیا یەک چارەسەریش بۆ کێشەکان نین، بەڵکوو جۆرەها ڕێگە هەیە، تا بتوانین چارەسەری کێشەکان بکەین، لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر پشتیوانیکردنی ڕیفراندۆم، ئەندامەکەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد: ”ئێمە دەبێت دیپلۆماسیەتی نێودەوڵەتی لە پرسی میللەتان و ڕزگاریی میللەتان جیا بکەینەوە، میللەتێک کە مەزلوومە و دەست دەداتە چەک، هەموو کەسێک مافی دەداتێ بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام کەس بە ئاشکرا بەرگری لێ ناکات، ئەمریکا خۆی دەزانێت چی ڕادەگەیەنێت و چی ڕاناگەیەنێت”.

لەبارەی دەستپێشخەریەكەی بارزانی رۆژ نوری شاویس دەشلێت، ئەو دەستپێشخەرییەی کە کردوویەتی لە شوێنی خۆیەتی و سەرۆک بارزانی پابەندی دەستپێشخەرییەکەی خۆیەتی و ئامادەیە حزبەکان هەموو کۆببنەوە و چارەسەری کێشەکان بکەن، ئەو بە چارەسەرەکە ڕازی دەبێت”.

 

Back to top button