حوسێن کەلاری تایبەت بۆ خواکوڕک: ئەکبەر حاجی رۆستەم لەناو باخەکەی خۆی تیـ.ـرۆرکراوە

دوایی ئەوەی ئەمشەو کەسایەتی دیاری گەرمیان و کفری “ئەکبەری حاجی رۆستەم” تیر.ۆرکرا ئێستا لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

لەم بارەیەوە، حوسێن کەلاری بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەت بە دەزگایی میدیایی خواکوڕکی راگەیاند، ئەمشەو ئەکبەر حاجی رۆستەم کەسایەتی دیاری دەڤەرەکەمان و پارتی لەناو باخەکەی خۆی لە گوندی ئۆمەربل تیـ.ـــرۆرکراوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی گوت،” تاوەکوو ئێستا دیارنییە چۆن تیـ.ـرۆرکراوە و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی لایەنی ئەمنی دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە شێوازی تیر.ۆرکردنەکەی.

Back to top button