مەسرور بارزانی: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی تیرۆرکردنی ئەکبەر حاجی رۆستەم دەکەم 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەکبەر حاجی رۆستەم دەکات و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیر.ۆرکردنی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت :

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ( ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم.

دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.

خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/9/23

Back to top button