بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە.

لە راگەیاندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی رێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر رۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە روو.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.

Back to top button