
وه‌زیرێكی عێراقی: گه‌نده‌ڵكاران بیناى وه‌زاره‌ته‌كه‌مانیان فرۆشت
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، گه‌نده‌ڵكاران له نێو وه‌زاره‌تى دارایی عێراق توانیویانه به ڕێگاى یاسای بیناى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بده‌ن به وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه‌ى بكات به پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان
ئه‌حمه‌د موبه‌رقه‌ع، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، رایگه‌یاند: “بیناى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان درا به وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى بیكات به پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون”.
گوتیشی:” جێگرێكى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كاره‌كه‌ى كردووه.
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، زیاتر گوتی: “كاتێك من هاتم، بینیم وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات، بۆیه په‌یوه‌ندیم كرد به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، دواتر پرسه‌كه گه‌یشته وه‌زاه‌تى داد”.
ده‌شڵێت: “كاتێك دۆسیه‌كه‌م له‌یه‌كدایه‌وه، ده‌ركه‌وت به‌پێی یاسا ئه‌م زه‌وییه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ته‌رخان كراوه، بۆیه نه مافى فه‌رمانبه‌رێكه نه وه‌زیر و نه سه‌رۆك وه‌زیرانیش یاساكه هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه، پێویسته له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناكرێت. دواى ئه‌وه چووینه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌وێ بڕیار درا كه ئه‌و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌و شێوه‌یه بیناى وه‌زاره‌ته‌كه‌م له فرۆشتن رزگار كرد”.