سامسۆنگ گالاکسییەکی نوێی نمایش کرد

خواكوڕك

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، مۆبایلێکی زیرەک و نوێی بە ناوی (سامسۆنگ گالاکسی J3 پرۆ) نمایش کرد و نرخەکەشی ئاشکرا کرد.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 5/4/2017، کۆمپانیای سامسۆنگ، مۆبایلی زیرەکی (سامسۆنگ گالاکسی J3 پرۆ)ی نمایش کرد، ھەروەھا ئاشکرای کرد، کە نرخی ئەو مۆبایلە، لە 130 دۆلاری ئەمەریکی دەست پێ دەکات، نرخی ئەو مۆبایلەش بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلەکانی دیکەی سامسۆنگ، ھەرزانە.

شاشەی مۆبایلی (سامسۆنگ گالاکسی J3 پرۆ) 5.00 ئینجە، کامێرای پشتەوەی ھەشت مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفییەکەشی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەشی دوو گێگابایتە.

ئەو مۆبایلە نوێیەی سامسۆنگ، توانای کۆگاکردنی 16 گێگابایتی ھەیە، لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات، پاترییەکەشی دوو ھەزار و 600 میللی ئەمپێرە.

Back to top button