ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ناونووسینی حاجیانی کوردستانە

ئەمڕۆ هەینی بەرواری /26/9/2025 کۆتا رۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجیانی کوردستانە.

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند :” ئەگەرچی بڕیاربوو لە 20 مانگ کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجیان بێت بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ( د.پشتیوان صادق)، بۆ 26 ئەم مانگە درێژ کرایەوە وەکوو هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەم مەبەستەیش زیاتر لە 6 هەزار کەس سوودمەندی ئەو بڕیارە بوون.

گوتیشی:” یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمکردن و ئەلیکترۆنی کردنی دام و دەزگاکانی حکومەتە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاسانکاری و هاوکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکردنەوەیرووتین و لەم بارەیەوەیەش هەمیشە رێزدار ( مەسرور بارزانی)، لە بۆنە جیاجیاکاندا جەختی لەسەر کردووتەوە.

راشیگەیاند:” ئەمڕۆ کاتژمێر 12 شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان تیروپشک ئەنجام دەدەین.

شایانی باسە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 87 هەزار هاووڵاتی دەبن.

Back to top button