چاڤیلاند چەكدارانی هێرۆ ئیبراهمی ئەحمەد هێرشیان كردە سەرمان

خواكوڕك

چاڤیلاند راگەیاندراوێك لەبارەی هێرشی ئەمرۆ چەكدارانی سەر بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە  كۆمەڵێك چەكدار كە خۆیان وەك چەكداری سەر بە سكرتارییەتی یەكێتی ناساندووە، لە لایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە نێردراون، هەڵیانكوتایە سەر پرۆژەی چاڤیلاند و بە بیانووی زێدەڕۆیی دەستیان گرتووە بە سەر كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلی گەورەی بیناسازی كۆمپانیاكە كە خەریكی كاركردن بوون.

لەڕاگەیەندراوەكەی كۆمپانیایدا دەلێت، ئەو چەكدارانە بە مەبەست هاتوون و هیچ پێوەندییەكییان نییە بەزێدەڕۆییەوە، چونكە ئەو زەویەی كە كاری لەسەر دەكرێت مۆڵكی كۆمپانیایە و مۆڵەتی وەبەرهێنان و مۆڵەتی كاركردنی هەیە و هەموو بەڵگەنامە یاساییەكانی تەواوە.

بەپێی بڵاو كراوەكەی كۆمپانیاكە ئەم ڕێگرییەی ئەو چەكدارانە پێوەندی بە كێشەی ترەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە كۆمپانیایەك كە ناوی شانازی خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیان بە كارهێناوە، حەوت هەزار مەتری چوارگۆشە لە زەوی كۆمپانیای چاڤیان داگیركردووە و داوایان كردووە، كۆمپانیای چاڤیلاند دەستبەرداری ئەو زەویەە بێت بە خۆرایی و بێ بەرامبەر  لە كاتێكدا، زەویەكە موڵكی كۆمپانیایە و تاپۆی هەیە و ئەو كۆمپانیایەی كە بە ناوی شاناز ئیبراهیمەوە قسەیان كردووە، گوتوویانە “ئەگەر ئەو زەویەمان نەدەنێ ئەوا ڕێگە لە كۆمپانیای چاڤی دەگرین و ئیشوكارتان رادەگرین.”

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەرامبەر ئەم كارەی چەكدارەكانی سكرتارییەتی یەكێتی و بڕیاری ناردنی هێز لە لایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە، وەكو كۆمپانیای چاڤی داوای یاساییمان لەسەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تۆماركردووە بە تۆمەتی ناردنی هێز و جووڵاندنی هێز لە دەرەوەی یاسا و فەرمانگە رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان.

Back to top button