شێرپەنجە تەنگی بە گوندێكی بچووكی بابل هەڵچنیوە 

لەراپۆرتێکدا كەناڵی شەرقییەی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە گوندی سەیاحیە لە پارێزگای بابل، كە تەنیا هەزار كەسی تێدا نیشتەجێیە، 100 كەس تووشی شێرپەنجە بوونە.

هەروەها كەناڵەكە بڵاوی كردووەتەوە، ” خەڵكەكەی لە جیاتی سەرقاڵییان بە كاری كشتوكاڵی، بە ڕێگەی نەخۆشخانەوەن و پارەیەكی زۆریان بۆ نەخۆشخانە دەڕوات.

ئاماژە بەوەش دراوە، خەڵكەكەی دەڵێن، ناوچەكە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بوونی زبڵی زۆر كە دەسووتێنرێن و دووكەڵی زۆر دەكەن، بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكەكە نەخۆش بكەون.

هاوكات موختاری گوندەكەش رایگەیاندووە، 23 نەخۆش لە ماوەی ساڵێكدا گیانیان لەدەست داوە.

Back to top button