
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: زیاتر لە 600 پڕۆژەی رێگاوبان تەواو کراوە
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئاشكراى دهكات، زیاتر لە 600 پڕۆژەی ڕێگاوبان لە کابینەی نۆیەم تەواو کراوە، کە تێچوویان زیاترە لە یەك ترلیۆن دیناره.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتیەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رایگهیاند: ” سەرووی دووهەزار كیلۆمەتر رێگای نوێ قیڕتاو كراوه، ههروهها رێگاى 250 گوند قیڕكراوە، زیاتر لە 600 پڕۆژەی رێگاوبان تەواو کراوە، کە تێچوویان زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناره.”
ئاماژهى بهوهش دا: “سەرباری قورسی قەیرانی دارایی، ئهوهى بۆ رێگاوبان لهم كابینهیه كراوه زۆرگهوره بووه و داتاكانیش سهلمێنهرى ئهم راستیهن .”
لە کۆتایشدا گوتی:” لە كابینەی نۆیهمى حكومهتى ههرێمى كوردستاندا زۆرترین خزمەت بە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین کراوە، بەشێكی پڕۆژە ستراتیژییەكانی ساڵانی ڕابردوو تەواو نەكرابوون تەواو کران، چەندین پڕۆژەی تری گرنگی رێگاوبان ئێستا بەخێرای كاریان تێدا دەكرێت، چەندین پڕۆژەی تریشمان هەیە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.”