محەمەد حاجی محمود ریفراندۆم نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەك

 

خواكوڕك

پاش كۆبوونەوە شاندی هاوبەش لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان مەلا بەخیتار ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی گوتی کاروان کەوتەڕێ و بە پراکتیک ئەنجامی دەدەین و دەلێت، بە درێژایی مێژوو ستەم لە گەلی کورد کراوەو ئێمە قەرزێکی زۆر گەورەی مێژووییمان لای دەوڵەتانە، ئەو ھەموو کارەستەمان بەسەر ھات یەک دەوڵەت فرمێسکیان بۆ نەڕشتین”.

محەمەدی حاجی محمودیش لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا گوتی،پشتیوانی لە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک و ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دەکەن و هەروەها ئەوەشی راگەیاند، ریفراندۆم بە قۆناغێکى گرنگى ئەم بارودۆخ و هەلومەرجە دەزانین و دەبێـت هەموومان یەک دەنگبین”.

هەروەها گوتیشی: پێویستە لایەنەکانی کوردستان یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بین بەرامبەر بەغداو پێکەوە بڕیار لە چارەنووسی میلەتەکەمان بدەین و دەشلێت کە ریفراندۆم مەترسی نییە لەسەر ھیچ وڵاتێک و گەلی کوردیش مافی خۆیەتی بڕیاری لە چارەنووسی خۆی بدات”.
مەلا بەختیار لەبارەی مادەی ١٤٠ی دەستوری عیراقیشەوە گوتی: ئەگەر چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەو ماددە دەستورییە جێبەجێ بکرایە، ئەوا بەشی زۆری کێشەکانی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چارەسەر کرابوون، راشیگەیاند:” ئۆباڵی جێبەجێنەکردنی ئەو مادەیە لەئەستۆی دەسەڵاتدارانی ئێستای عیراقە.

 

Back to top button